
ژانەژیانم
چۆن دڵت هات بەجێم بێڵی
ژینم بێ تۆ هەر زیندانە
بۆچی تۆ نەتدەزانی
بەهارش بێ تۆ زستانە
گڕی ئەشقی بەتینت
هەر وا لە نێودڵدا ماوە
ئەم دەردەی من کە دیتوومە
ئەگەر کێو با دەتواوە
هێزم نەماوە ئازیزم
لە تاوی شین و گریانێ
هەرکەس کە ئاشق نەبووبێ
بە دەردی من قەت نازانێ
ئەگەرچی ژانە ژیانم
هەر ئەتۆم ئەشق و ئەوینی
دۆعات بۆ دەکەم کە هەرگیز
ساتێ دووری نەبینی
ئەی یاری جوان ئەی یاری جوان
ئەی شیرن و نازدارەکەم
هەر تۆی ئارامی دڵی
ئاشق و بێقەرارەکەم